English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی له‌ نامەیه‌ک بۆ سکرتێری گشتی یوئێن پێنج خاڵ پێشنیار ده‌كات
2019-05-20 [02:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لە نامەیێكدا بۆ سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، دەربارەی كاری بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كە بە "یۆنامی" ناسراوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێنج خاڵی سەرەكی پێشنیار دەكات.

یەكەمین داواكاری نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێش دەربارەی کەرکووک و ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانە. بارزانی لە نامەكەدا دەڵێت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی یوئێن لە عێراق دەتوانێت "رۆڵێكی سەرەكی بگێڕێت" وەكوو ناوبژیكار و دەستپێكردنی "دایەلۆگێكی چڕ" لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، لەوانەش: "جێبەجێ كردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق".

لە خاڵێكی دیكەی نامەكەدا، بارزانی داوای بەرزكردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات لە هەرێمی كوردستان كە لانیكەم بەرپرسێكی نەتەوەیەكگرتووەكان دابنرێت لە هەولێر لە ئاستی جێگری نێردەی سكرتێری گشتی بێت. هەروەها داوا دەكات كەسێک وەكوو بەرپرسی كاروباری مرۆیی نەتەوەیەكگرتووەكان دیاری بكرێت، چوونكە ئەو پۆستە لە ساڵی 2015 وە بە بەتاڵی ماوەتەوە. داواش دەكات بنكەی سەرەكی بەرنامەی مرۆیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەغداوە بگوازرێتەوە هەولێر چوونكە "90%ی ئاوارەكانی سووریا لە عێراق و 60%ی هەموو ئاوارەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستانن".

لە خاڵێكی دیكەدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا دەكات "فیدراڵیزمی هەرێمی كوردستان" لە راپۆرتەكانی نەتەوەیەكگرتووەكاندا ئاماژەی پێبكرێت و "دانی پێدا بنرێت".

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەموو ساڵێک بە پرۆژە بڕیارێک وادەی كاری بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق درێژ دەكاتەوە و ئەرک و كارە لەپێشینەكانی دیاری دەكات. لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی ناڕەزایی بەغدا، بابەتی کەرکووک و ماددەی 140 نەكراوەتە ئەولەویەتی یۆنامی لە عێراق.

 

rudaw





ئەم هەواڵە 4762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad