English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆسه‌ هابه‌شه‌كان لایه‌نێكی نه‌ناسراو به‌هه‌ڵكردنی ئاگری شه‌ڕ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات
2019-05-20 [03:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وته‌بێژی پرۆسه‌ هابه‌شه‌كانی سوپا، یه‌حیا ره‌سول رایگه‌یاند، كه‌سێك هه‌یه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات، عێراق بۆ هه‌ڵكردنی ئاگری شه‌ڕ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌كار بهێنێت.

یه‌حیا ره‌سول به‌ سپۆتنیكی راگه‌یاندوه‌، ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجام درا، ته‌نیا هه‌وڵێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌ك دروست بكات و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ناوچه‌كه‌ زیاتر بكات، كه‌سێك هه‌یه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات ئاگری شه‌ڕ له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ خۆش بكات و عێراقیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كار بهێنێت.

باسی له‌وه‌ كرد، هه‌ڵوێستی سوپای عێراق روونه‌، له‌ پاراستنی عێراق به‌گه‌ل و خاكه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌روه‌ها پارێزگاری له‌ ننێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یه‌تی ده‌پارێزین.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نێكی نه‌ناسرا مووشه‌ك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كرا، تاك ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌م هێرشه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌.

 

ع ع





ئەم هەواڵە 6925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad