English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆنالدۆ داوای راھێنەری پێشووتری ریال مەدرید دەکات 
2019-05-20 [04:03 AM]

ZNA- ھەولێر 



کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی داوای لەبەرپرسانی یانەکەی کردووە لەجێگەی ئەلێگری گرێبەست لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆ مۆربکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، کرستیانۆ رۆنالدۆ داوای لەبەرپرسانی خانمە پیرەکە کردووە لە جێگەی ئەلێگری، جۆزێ مۆرینیۆ لە وەرزی داھاتوو سەرپەرشتی یانەی یۆڤانتس بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، رۆنالدۆ متمانەیەکی زۆری بە مۆرینیۆ ھەیە بۆ ئەوەی یانەی یۆڤانتس لەگەڵ ئەو راھێنەرە بتوانێت چامپیۆنزلیگ بەدەست بھێنێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس تا ئێستا جێگیر نەبوونە لەسەر ئەو راھێنەرەی وەرزی داھاتوو سەرپەرشتی یانەکەیان دەکات ، بەڵام گرێبەستێکیان پێشکەش بە یۆرگن کلۆب کردبوو ئەویش رەتیکردبووە ببێتە راھێنەری خانمە پیرەکە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2803جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad