هەولێر - ZNA
خانمە ئەکتەری هیندی، ئیشواریا رای لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
فیلمەکە لە دەرهێنانی دەرهێنەری هیندی، مانی راتنامە و تیشک دەخاتە سەر ژیانی ئیمپراتۆری هیندی، ئارولموزهی فارمان لە سەدەی دەیەمی زاینی.
لەم بەرهەمە سینەماییەدا ئیشواریا رای رۆڵی ناندینی هاوژینی ئەو ئیمپراتۆرە هیندییە دەگێڕێت.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی کاری بەهەمهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەو خانمە ئەکتەرە سینەماییە لە چالاکییەکانی ٧٢مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاندا بەشدارە کە ئێستا لە کانی لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەواڵە 9094جار خوێندراوەتەوە |