English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بارەی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان فەرمانێك دەردەكرێت
2019-05-21 [08:11 AM]

​ZNA – هەولێر


بەپێى زانیاریەکان، ناوى 2هەزار و 526 کەس کە لە سێ یەکەمەکەى زانکۆ و پەیمانگاکانى کوردستانن، لە ئەنجومەنى وەزیرانە و چاوەڕوانى دەرکردنى فەرمانێک دەكرێت بۆ دامەزراندنیان، بڕیاریش وایە لە کابینەى تازەى حکوومەت ئەو پرسە چارەسەر بکرێت

عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا بە باسى راگەیاند: بەنوسراوی فەرمى  وردەکارى ناوى یەکەمەکان دراوەتە ئەنجومەنى وەزیران.

ئەكرەم گوتیشى: "بەهۆى ئەوەى ماوەى چەند ساڵێکە دامەزراندنى (معید)ەکان راگیراوە و، (معید)ەکانى پێشتریش کە دامەزرابون لە ئێستادا زۆربەیان لە خوێندنى باڵا ماستەر وەرگیراون بۆیە کۆلێژ و پەیمانگەکان پێویستییەکى زۆریان بە دامەزراندنى ئەم (معید)انە هەیە، هەربۆیە وەزارەتەکەمان داواى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى کردووە".

 لە کۆبوونەوەی 14ى 1ى 2019ى ئەنجومەنى وەزیران بڕیاردرا بوو سێ یەکەمەکان دابمەزرێندرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ فەرمانێک دەرنەچووە.

نەزهەت سالح، راوێژکاری قوتابیان و خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران گوتی، ناوى سێ یەکەمى زانکۆ و پەیمانگاکان لە دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانە، دەشڵێت "بە دڵنیایى لە کابینەى داهاتووى حکوومەت ئەو بابەتە یەکلایى دەکرێتەوە و بەپێى پێویست دادەمەزرێندرێن".

ئەو روونى کردەوە: "لە زۆرێک لە زانکۆ و پەیمانگاکان پیۆیستیان بە دامەزراندنى یەکەمەکانە، زۆر بەش لە زانکۆکان پێویستیانە و دەبێت خەڵکیان بۆ دابمەزرێندرێت، بەڵام مەرج نیە هەر سێ یەکەمەکە دابمەزرێندرێن چونکە بارگرانى دەبێت بۆ حکوومەت".

ساڵح جەختى کردەوە، سەرەتا هەرسێ یەکەمەکە دادەمەزرێندران، بەڵام دواتر کرایە یەک یەکەم ، گوتیشى:" پێشووتر وا بوو یەکەمەكان دادەمەزرێندران، دووەم و سێیەم بەپێى پێویستى شوێنەکان بۆیان دەکرا، بۆیە چاوەڕوان کابینەى تازە دەکرێت تاوەکوە بزاندرێت ئەو بڕیارى چى دەدات.

لە ماوەى چەند ساڵى رابردوودا یەکەمەکان 25 جار خۆپیشاندانیان لەبەردەم ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامداوە.

بۆ ساڵی 2015-2016 سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکوومیەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیان هەزار و 369 کەسە، بۆ ساڵی 2016-2017 بەهەمان شێوە هەزار و 157  یەکەم هەیە و دانەمەزراون.

 





ئەم هەواڵە 3271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad