English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتوچۆی ھەولێر لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
2019-05-21 [08:15 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕیاری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بێ تابلۆ بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١/٥/٢٠١٩، موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕوونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بەپێی دوایین بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بێ تابلۆ و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکان، تەنیا ئەو مۆدێلانە دەگرێتەوە کە دەکەونە نێوان ١٩٩٤-٢٠١٠ واتا ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدێلیان لە سەرووی ٢٠١٠یە و ئەگەر بی تابلۆ و بێ سەرەتا بن، ئەو بڕیارە نایانگریتەوە".

ھاتوچۆی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات: "ئەگەر ئۆتۆمبێلەکان لە ئەورووپا و وڵاتانی دەوروبەرەوە ھێنرابنە کوردستان، یان ئۆتۆمبێلی ئەورووپی بن و لەدەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە داخڵی ھەرێم بوو بن، ئەوا تا مودێلی ٢٠١٦ تۆمار دەکرێن، بەمەرجیک پێش ٥/١/٢٠١٨ داخڵی ھەرێمی کوردستان بوو بن".

ھاتوچۆی ھەولێر ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوەی لەوەی پارەی خۆیان لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە خەرج نەکەن، کە ئەو بڕیاری تۆمارکردنە نایانگریتەوە، "چونکە بەپێی زانیاری چەند بازرگانێک بڕێکی زۆری ئۆتۆمبێلیان ھێناوەتە کوردستان، کە مۆدێلیان لە سەرووی ئەو مۆدێلانەیە و بەھاووڵاتییانی دەفرۆشن، لە ڕێگایانەوە پارەیەکی زۆر کۆ دەکەنەوە".

 

 





ئەم هەواڵە 3949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad