English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مان: ئەو زەوییانەی بۆ کەسوکاری شەهیدان تەرخان دەکرێت ده‌بێت بۆ کەسوکاریان بێت بۆ مەبەستی تر بەکارنەهێندرێت
2019-05-21 [08:25 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، لێژنەی کاروباری شەھیدان وقوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی  لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنن ، بەمەبەستی بەدواداچوون و گفتوگۆکردن لەسەر کاروچالاکیەکانی مانگی ڕابردوو و دانانی پلان بۆ کارەکانی داھاتوویان بەسەرپەرشی  سوسن محەمەد میرخان، سەرۆکی لیژنە، ژیان تاھر، جێگری سەرۆکی لیژنە و ھەژان کوێستانی، بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.

راشیدەگەیەنن ، لە کۆبوونەوەکەدا کە لەھۆڵێ لیژنە لە تەلاری پەرلەمان بەڕێوەچوو و بەدەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد، ئەو کارانە تاووتوێکران کە مانگی ڕابردوو ئەندامانی لیژنەکە ئەنجامیان دابوو، ھاوکات کۆمەڵێک پرسی گرنگ خرانە بەرباس، لەوانە سەردانیکردنی شاندێکی لیژنەی شەھیدان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دروستکردنی ھاوکاری و ھەماھەنگی لەنێوانیان و بانگھێشتکردنی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سەربەوەزارەتی کاروباری شەھیدان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە کەئەو زەوییانەی بۆ کەسوکاری شەھیدان تەرخان دەکرێت بدرێت بە کەسوکاری شەھیدان و بۆ مەبەستی تر بەکارنەھێندرێت.

لەکۆتایشدا بڕیاریانداوە بەڕاپۆرتێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.





ئەم هەواڵە 3910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad