English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری حکوومەت بۆ گەڕاندنەوەی قیستی چەند پێشینەیەک
2019-05-21 [08:30 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پەیوەست بە گەڕاندنەوەی قیستی قەرزەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و قەرزی بچووکی لاوان بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی روونکردنەوە دەدات.

عەبدولقادرعوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە پسپۆڕییەکان، کە سەر بە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستانە، رایگەیاند، گەڕاندنەوەی قیستی قەرزی جووتیاران بۆ ساڵی داھاتوو دواخراوە، گوتی: «بەھۆی قەیرانی دارایی و نەدانی پارەی جووتیاران لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە، چەند ساڵێکە وەرگرتنەوەی قەرزی بانکی کشتوکاڵی، کە جووتیاران وەریانگرتووە، راگیراوە، بڕیاری تازەش ئەوەیە، تاوەکوو ساڵی داھاتوو قەرزەکە وەرناگیرێتەوە».

بۆ قەرزی کشتوکاڵی ١٩٣ ملیار و ٨١٨ ملیۆن دینار، بە نزیکەی ٩ ھەزار کەس دراوە.

روونیشی کردەوە، لەپاڵ قەرزی کشتوکاڵی قەرزی پیشەسازییش دراوە، بەڵام ئەو قەرزە وەردەگیرێتەوە و دوانەخراوە.

زیاتر لە ٤٣ ملیار و ٦٨٥ ملیۆن دینار وەک قەرزی پیشەسازی بە ١٣٥ پڕۆژە دراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بانکە پسپۆڕییەکان گوتیشی: «قەرزی پیشەسازی وەکوو قەرزی خانووبەرە نییە، خەڵکێکی کەم وەریگرتووە، بە تایبەت بۆ دامەزراندنی کارگە و ھێنانی ئامێری پیشەسازی، بۆیە لێیان وەردەگیرێتەوە».

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٦ ملیار دۆلاری لە رێگەی پێشینەکانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون و ھاوسەرگیری و قەرزی بچووک و قەرزی کشتوکاڵی و پیشەسازی داوەتە زیاتر لە ٦٢٠ ھەزار کەس، بەشی زۆری ئەو پارانەش نەگەڕێندراونەتەوە.

عەبدولقادرعوسمان، جەختی کردەوە، حکوومەت بەپێی داھاتی خۆی ھەوڵی خۆی دەدات دووبارە دەرگای پێشینەکان بکاتەوە.

لای خۆیەوە ھەژار ئیسماعیل، بەرپرسی کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی قەرزی بچووک رایگەیاند، دەست کراوە بە وەرگرتنەوەی قیستی قەرزی بچووکی لاوان، گوتی: «لە سااڵی ٢٠١٦وە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە راگیرابوو، ئێستا دوو مانگە بەھۆی باشبوونی دۆخی دارایی دەستمان کردووە بە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە».

روونیشی کردەوە، قیستی قەرزی ئەو چەند ساڵەی وەستاوە بەسەر یەکەوە وەرناگرنەوە، بەڵکوو قیستی ساڵی ٢٠١٦ لە ساڵی ٢٠١٩ وەردەگرنەوە.

٨ ھەزار و ١٣٦ کەس لە قەرزی بچووک سوودمەند بوونە، قەرزەکەش لەنێوان یەک ملیۆن تاوەکوو ١٥ ملیۆن دینار بووە بۆ ھەر کەسێک.


باسنیوز





ئەم هەواڵە 9826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad