English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم: كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌
2019-05-21 [08:32 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا پەرلەمانی کوردستان رایدەگەێنێت ،  ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە ستیڤ ڤاگن، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و سلیڤا ئێیریس، بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووریی کونسوڵخانەکە کرد.


راشیدەگەیەنن کە لە دیدارەکەدا ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ستایشی ستیڤ ڤاگن، کونسوڵی گشتیی ئەمریکای لەھەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەم چوونە ناو جەماوەرو بەسەرکردنەوەی چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و رایگەیاند:"ئەمە نیشانی بەھێزیی ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستانە بۆ تەواوی کونسوڵگەرییەکان لە ھەرێمی کوردستاندا".

ھەر لەدیدارەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پوختەیەک لەرێکارە یاساییەکانی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و شێواز و میکانزمی دەنگدان لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی باسکرد و رایگەیاند: "دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان قۆناغەکانی پێکھێنانی کابینەی نۆیەم دەستپێدەکات و یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدانی چاکسازییەکی گشتگیرە لە سەرجەم سێکتەرەکان و دابینکردنی خوشگوزەرانییە بۆ خەڵکی کوردستان.

لای خۆیەوە ستیڤ ڤاگن، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان خوشحاڵیی خۆی دەربڕی بە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و رایگەیاند: "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەچاوەڕوانیی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە و دەخوازین و پشتگیریی تەواو لە دامودەزگا شەرعییەکانی ھەرێمی کوردستان بکەین".

لەکۆتایی دیدارەکەدا ھەردوولا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکەیان تاووتوێ کرد.

1





ئەم هەواڵە 3853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad