English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌م وڵاته‌ مافی په‌نابه‌رایه‌تی سیاسی به‌ پێنج چین و توێژ ده‌دات
2019-05-21 [08:35 AM]

ZNA-هه‌ولێر


قەتەر، پێنج چین و توێژی دیاریکردووە کە دەتوانن دوای مافی پەنابەرایەتی سیاسی لەو وڵاتە بکەن لەنێویاندا بەرپرسی ئێستا یان پێشوو، بەڵام بەو مەرجەی ھەڕەشەی لێ کرابێت.

ئەو بڕیارە کە  لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوودا لە لایەن میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی-یەوە دەرکرابوو، رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە رۆژنامەی فەرمی قەتەردا بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی بڕیارەکە پێنج چین و توێژ دەتوانن داوای مافی پانەبەرایەتی سیاسی لە قەتەر بکەن و ئەوانیش بریتیین لە مافپەروەر، پەیامنێر و رۆژنامەنووس، ئەو کەسایەتیانەی کە سەربە پارت و لایەنی ئایینین، نووسەر و لێکۆڵەر لەگەڵ بەرپرسی ئێستا یان پێشوو، بەڵام بەو مەرجەی ھەڕەشەی لێکرابێت.

ھەر کەسێک لەو پێنج چین و توێژە مافی پانەبەرایەتی سیاسی لە قەتەر وەربگرێت مانگانە ٨٢٠ دۆلار بە خۆی و ٢٢٠ دۆلاریش بۆ ھاوسەر و ھەر منداڵێکی دەدەرێت تا ئەو کاتەی کارێکی گونجاو دەدۆزێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە ھەر کەسێک لەو چین و توێژە کە مافی پەنابەرایەتی سیاسی لە قەتەر وەردەگرێت جگە لە دامەزراوە ئەمنییەکاندەتوانێت لە ھەموو دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە کار بکات، ھەروەھا لەوەش شوێنی نیشتەجێبوون، بیمەی تەندروستی و خوێندنی بۆ دەستەبەر دەکرێت.





ئەم هەواڵە 6817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad