English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری لەسەر خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
2019-05-21 [08:48 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی بارزرگانی كوردستان ئاشكرای دەكات وەزیری بازرگانی عێراق چەند زانیاریەكی لە بارەی خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان پێداون.

نەوزاد ئەدهەم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان بە باسی را گەیاند، بەڵێندراوە بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران،  هەروەها هەردوو وەزیری بازرگانی و دارایی عێراق بەڵێنیانداوە كاری جدی بكەن بۆ وەرگرتن و خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستانی بۆ ساڵانی 2014 و2015 و 2016 ".

ئەو روونیشی كردەوە: " وەزیری بازرگانی عێراق پێی راگەیاندین نوسراوێكی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیارێكی پێشووی عەبادی كە بۆ خەرج نەكردنی پارەی تەواوی گەنمی جوتیارانی كوردستان دەری كردبوو،بۆیە گوتی، پارەكە ئامادەیە و چاوەڕوانی هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارەین".

پارەی ئەو سێ ساڵەی جوتیارانی كوردستان زیاتر لە 557 ملیار دینارە.

 بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی كوردستان ئاشكرای كرد لەو بڕە پارەیە تەنها 77 ملیار دینار موناقلەی پێ كراوە و خەرجكراوە، " وەزیری بازرگانی عێراق ئەوەشی پێی راگەیاندین 500 ملیار دینار ئامادەیە و داوای 77 ملیار دینارەكەی تریشیان كردووە بۆ خەرجكردنی".

پێشووتر لەسەر دەمی عەبادی بەغدا لەو 557 ملیار دینارە بڕیاریدا بوو 214 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمە رازی نەبوو داوای تەواوی شایستە داراییەكانی جوتیارانی كردووە.

 





ئەم هەواڵە 4657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad