English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ : رێگە نادەم لە ماوەی سەرۆکایەتی مندا ئابوری چین بەپێش ئەمریکا بکەوێت
2019-05-21 [08:51 AM]

ZNA- ھەولێر



دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رەزامەندی خۆی لەجەنگی ئابووری نێوان چین و وڵاتەكەی دەربڕی و وتی: لەماوەی سەرۆكایەتی مندا چین نابێت بە گەورەترین ئابووری لە جیهاندا .

ترامپ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز" و لە وەڵامی پرسیارێكدا، كە ئایا كەی جەنگی ئابووری نێوان چین و وڵاتە یەكگرتووەكان كۆتایی دێت ، وتی: "بەهۆی جەنگی ئابوورییەوە وڵاتەكەمان ملیاران دۆلاری دەست دەكەوێت ، بەپێچەوانەی چینەوە كە لەڕەوشێكی باشدا نییە ".

سەرۆكی ئەمەریكا وتیشی: ئەگەر هاتبا و هیلاری كلینتۆن سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكان بووایە ئەوە تا كۆتاییهاتنی ماوەی ویلایەتەكەی ئابووری چین زۆر پیش ئابووری وڵاتە یەكگرتووەكان دەكەوتەوە، بەڵام ئێستا ئەوە ڕوونادات ، تەنانەت لەماوەیەكی نزیكیشدا ".

چاودێران پێیان وایە ئەو لێدوانەی ترامپ مانای وایە واشنتۆن خواستی نییە لەماوەیەكی نزیكدا بۆ دانوستاندن لەگەڵ چینییەكان بگەڕێتەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە گفتوگۆكانیان بۆ رێكەوتنێكی بازرگانی نوێ شكستیهێنا ، بۆیە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕسومی زیاتری خستە سەر كاڵا چینییەكان و كۆمپانیای هواوی و دەیان كۆمپانیای تری چینی خستە لیستی ڕەشەوە.

پێشتر ئابووریناسەكانی گرووپی دارایی  "HSBC Holdings Plc"، پێشبینیان كردووە، كە تا ساڵی ٢٠٣٠ چین ببێت بە گەورەترین ئابووری لە جیهاندا و تێكڕای داهاتی ناوخۆییەكەی بگاتە ٢٦ تڕیلیۆن دۆلار .

ئەو پێشبینیانەش لەگەڵ تێڕوانینی سندووقی نەختی نێودەوڵەتیدا یەكدەگرێتەوە كە پێشبینی كردووە تا ساڵی ٢٠٣٠ چین ببێتە گەورەترین ئابووری لە جیهاندا .




 





ئەم هەواڵە 6280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad