English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە لە یەک حاڵەت دەست بەرداری ڤالڤێردی دەبێت 
2019-05-21 [10:58 AM]

ZNA- ھەولێر 



لە دوای دۆڕانی یانەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەبەرامبەر یانەی لیڤەرپول دەنگۆی دوورخستنەوەی ئارنستۆ ڤالڤێردی لە ئەرکی راھێنەرایەتی بەرشەلۆنە لە ئارادایە . 

بەپێی نوێترین ھەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە ڤالڤێردیان راگەیاندوە ئەگەر ھاتوو لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا شکست بھێنی ئەوا لە ئەرکەکەت دوور دەخرێیەوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، مەرجی مانەوەی ڤالڤێردی لە ئەرکەکەی بەندە بەسەرکەوتنی یانەی بەرشەلۆنە بەسەر یانەی ڤالەنسیا لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا . 

بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی یانەی ڤالەنسیا ببێتەوە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad