English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆکیتینۆ لە یۆڤانتس نزیک دەبێتەوە 
2019-05-21 [01:18 AM]

ZNA- ھەولێر 



سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن کە ماوریسیۆ پۆکیتینۆ راھێنەری یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی وەرزی داھاتوو ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی یۆڤانتس وەردەگرێت. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆ ، یانەی یۆڤانتس دوای کۆتایی ھاتنی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ گرێبەست لەگەڵ ماوریسیۆ پۆکیتینۆ راھێنەری یانەی تۆتنھام مۆر دەکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، ئامانجی سەرەکی یۆڤانتس بە دەستھێنانی چامپیۆنزلیگە و پۆکیتینۆ ئەزموونێکی باشی ھەیە و دەتوانێت سەرکردایەتی خانمە پیرەکە بکات بۆ ئەم مەبەستە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پۆکیتینۆ توانای ھەیە سوود لە یاریزانەکانی بەردەستی وەربگرێت و پێکھاتەیەکی بەھێزیان لێ دروست بکات و ئەم کارەشی لەگەڵ تۆتنھام ئەنجامداوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad