English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا دووهەفتە مۆڵەت بە توركیا دةدات لەسەر كڕینی ئێس 400 رووسی
2019-05-22 [07:35 AM]

​ZNA – هەولێر


توركیا  دووهەفتە مۆڵەتی لەپێشە بۆ ئەوەی پاشگەزبێتەوە لەكڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسی (ئێس - 400)، ئەگەرنا  رووبه‌ڕووی ده‌رهاوێشته‌ راسته‌قینه‌ نێگه‌تیڤه‌كان ده‌بێته‌وه‌. یه‌كێك له‌وانه‌ كه‌نارگیركردنی ئه‌نقه‌ره‌یه‌ له‌ كڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی له‌ جۆری (F-35) .

كه‌ناڵی CNBC ئه‌مه‌ریكی له‌ سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "واشنتن داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره‌ كردووه‌ له‌ رێككه‌وتنی كڕینی سیستەمی ئێس - 400ـ ی رووسی بكشێنه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تێكی دوو هه‌فته‌ییان دیاریكردووه‌ .

سه‌رچاوه‌كەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) پێویستیان به‌ جۆرێك كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌، كە گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی رێكخراوی ناتۆ، سیستەمی رووسیش له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌رانه‌ یه‌كناگرێته‌وه‌ و گونجاو نییه‌".

سه‌رچاوه‌ی كه‌ناڵه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر توركیا رێوشوێنه‌كانی گه‌یشتن به‌ سیستەمی ئێس - 400 ته‌واو بكات، رووبه‌ڕووی ده‌رهاوێشته‌ راسته‌قینه‌ نێگه‌تیڤه‌كان ده‌بێته‌وه‌. یه‌كێك له‌وانه‌ كه‌نارگیركردنی ئه‌نقه‌ره‌یه‌ له‌ كڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی له‌ جۆری (F-35)  و ئه‌و خه‌رجیانه‌شی بۆ داواكاریی كڕینی 100 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره‌ داویه‌تی و هێشتا فڕۆكه‌كانیشی ده‌ستنه‌كه‌وتووه له‌ كیسی ده‌چێت‌، جگه‌ له‌وه‌ش توركیا رووبه‌ڕووی سزای ئه‌مه‌ریكی و وڵاتانی دیكه‌ی ناتۆ ده‌بێته‌وه‌".

تا ئێستا به‌رپرسانی توركیا سوورن له‌سه‌ر كڕینی سیستەمه‌ رووسییه‌كه‌ و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ له‌و ریككه‌وتنه‌ ئاشكرا نەكراوە.

 





ئەم هەواڵە 2275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad