English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشینەیەک دەدرێتە قوتابی و مامۆستایان
2019-05-22 [07:34 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە 22-5-2019، بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا مەرجەکانی پێدانی پێشینەی بە قوتابی و مامۆستایانی زانکۆ، ئاشکرا کردووە.

پێشینەکە پێکهاتووە لە پێنج ملیۆن دینار و جگە لە قوتابی و مامۆستایان، دەدرێتە ئەو کەسانەی دەیانەوێ لە زانکۆ ئەهلییەکانی عێراق درێژە بە خوێندن بدەن.

مەرجەکان پێدانی پێشینەکە:

- پێشینەکە لە ماوەی دوو ساڵ بدرێتەوە.

- دوای مانگێک لە وەرگرتنی پێشینەکە، دەبێ وەرگر مانگانە بڕێک پارە و سووەکەی، بداتەوە بانک.

- ناساندنی کەفیلێک، کە فەرمانبەری حکوومی بێ و هیچ کەفالەتێکی دیکەی نەکردبێت.

- پێشکەشکردنی بەڵگەکان و داواکار دەبێ بسەلمێنێ، کە پێشینەکەی بۆ درێژەدانە بە خوێندن.

- هێنانی نووسراوێکی پشتگیری لەلایەن داواکارەوە، کە بسەلمێنێ بەردەوامە لە خوێندن.

ئەو سولفەیە ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەگرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 8677جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad