English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ ژنە بازرگانێك دەكاتە فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی ئاسمانی ئەمەریكا
2019-05-22 [07:45 AM]

​ZNA – هەولێر


دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مه‌ریكا  بۆ فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ژنە بازرگان و باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا كاندید ده‌كات و دەڵێت: "باربرا بارێت ده‌بێته‌ فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌ پۆسته‌كه‌یدا".

تره‌مپ له‌ تویته‌ره‌وه‌ رایگه‌یاند، ژنه‌ بازرگان و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ فینلاند، باربرا بارێت، بۆ پۆستی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی ئاسمانی كاندید ده‌كات.

باربرا بارێت، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای "ئایرۆسپه‌یش كۆرپۆره‌یشنه‌" و پێشتر فڕۆكه‌وانی هه‌ڵسه‌نگاندن و پارێزه‌ریش بووه‌، ماوه‌یه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زراوه‌ی "راند" بووه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاسمانی و فڕۆكه‌وانی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

باربارا له‌ ساڵی 1950 لە شاری ئیندیانای ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا لەدایك بووە‌ و هەروەها ده‌رچووی زانكۆی ئه‌ریزۆنایه‌.

بار برا بارێت، له‌ سه‌رده‌می جۆرج بوشی كوڕدا، له‌ ماوه‌ی ساڵانی 2008 بۆ 2009، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ له‌ فینلاند.

 





ئەم هەواڵە 5863جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad