English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ: گۆڵ لە تیپەکەی باوکی دەکات و ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی یانه‌كه‌ی باوكی
2019-05-22 [08:11 AM]

ZNA- ھەولێر



لە خولی پلە یەکی ڤێنزوێلا رووداوێکی سەرنجڕاکێش  لە مێژووی تۆپی پێ روویدا، کاتێک دوو تیپ رووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە ڤێنزوێلا یەکێک لە سەیروسەمەرەترین رووداودا کوڕێک لە دوایین خولەکەکان گۆڵێکی زێڕین تۆمار دەکات و دەبێتە ھۆی دابەزینی یانەکەی باوکی بۆ ریزی یانە پلە دووەکان.

جیانلوکا مالدۆنالدۆ، یاریزانی یانەی دیپۆرتیڤۆ تاکیرا لە خولەکی کۆتایی یارییەکەدا گۆڵێکی تۆمارکرد، بەمەش رێگەی نەدا یانەی پویرتۆ کابیلوو کە باوکی یاریزانەکە راھێنەریەتی بگاتە یارییەکی دیکە بۆ ئەوەی خۆی لە دابەزین بپارێزێت.

مالدۆنالدۆ لە خولەکی ٩٢ بە شووتێکی بەھێز گۆڵی یەکسانبوونی یارییەکەی تۆمارکرد، کەچی لەجیاتی ئاھەنگگێڕان ئەو یاریزانە دەستی بە گریان کرد، چونکە دەیزانی بەھۆی ئەم گۆڵەوە بووە ھۆی شکستی باوکی و دابەزینی یانەکەی باوکی بۆ ریزی یانە پلە دووەکان.





ئەم هەواڵە 10117جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad