English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی یارمەتیدەرن لە دابەزاندنی بەرزە پەستانی خوێن
2019-05-21 [10:15 AM]

هەولێر _ ZNA


 

شارەزایانی بواری خۆراک لە ئەمەریکا ئاشکرایدەکەن بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زۆرکات پابەندبوونە بە جۆرێکی خۆراک بەڵام دەتوانرێت بە ڕێکخستنی سیستمی خۆراک بەرزە پەستانی خوێن نەهێڵرێت.
 

لە هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی ئاماژە بە دوو خۆراک دەکات کە یارمەتیدەرن لە دابەزاندنی بەرزە پەستانی خوێن.

ئاوی تەماتە : پزیشکان ئاشکرایدەکەن کە زیادبوونی پەستانی خوێن بەهۆی زیادبوونی رێژەی سۆدیۆمە لە خوێندا، جگەلەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ و سوڕی خوێن دروست دەکات، هەربۆیە پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بە خواردنی ئاوی تەماتە کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و بەمەش ڕێژەی سۆدیۆم لە خوێندا هاوسەنگ دەکات، خواردنەوەی کوپێک ئاوی تەماتە ڕێژەی پۆتاسیۆمی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات.

ماست : پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کە ماستی سروشتی و خاڵی لە ماددەی پارێزراو، لە هەفتەیەکدا پێنج ڕۆژ بخورێت، پارێزگاری لە فشاری خوێن دەکات، چونکە لە پێکهاتەی ماستیشدا بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، کە خوێ زیادەکان لە لەش دەکاتە دەرەوە، لە ماستدا کالسیۆم و پڕۆتینی سودبەخشی تێدایە بۆ لەش.
 

جگەلەوانە پزیشکان ڕایدەگەیەنن کە پێویستە بەرهەمە  خۆراکییەکانی تر بەشێوەی ڕێکخراو بخورێت و بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی فشاری خوێن، وەکو گۆشتی سور و مریشک و ماسی  و برۆکلی لەگەڵ چەرەسات.





ئەم هەواڵە 7114جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad