هەولێر _ ZNA
پزیشکانی زانکۆی هارڤارد ئاماژە بە کاریگەرییەکانی نوستنی تەندروست دەکەن، کە ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی مردنی پێشوەختە، ئەویش بەهۆی بەرهەمهێنانی بەشێک لە ماددەی دژی هەوکردنە، کە بەهۆی کەمخەوییەوە بڕی ئەو ماددەیە کەمدەبێتەوە.
ماڵپەڕی "EurekAlert" ئاماژەی بەوە کردووە، توێژەران لە لێکۆڵینەوەیەکیاندا مشکیان بەکارهێناوە و، ڕێگەیان بە نیوەی مشکەکان داوە کە بە شێوەیەکی سروشتی بخەون، نیوەکەی تریش ڕێگرییان لە نوستنیان کردووە، لەگەڵ تێپەڕبوونی کات دەرکەوتووە نیوەی دووەم تووشی کێشەی تەندروستیی بوونەتەوە لە مولوولەکانی خوێنیاندا، تێیدا دیواری مولوولەکان بە چینێکی چەوری داپۆشراوە، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی مشکەکان.
لە دەرئەنجامدا ئەو مشکانەی کە ڕێگریی نوستنیان لێ کراوە، ئەو مادەیەی کە دژی هەوکردنە لە لەشیاندا کەمتربووە بەراورد بە نیوەکەی تر، کە بە شێوەی سروشتی نوستوون.
گروپی دووەمی مشکەکان جەستەیان بڕێکی کەمتر هۆڕمۆنی "Orexin"ی بەرهەمهێناوە، کە ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە لە ڕێکخستنی نوستن و بەخەبەرهاتن، بە دەرزی بڕیک لەو هۆڕمۆنە دراوە لە مشکەکان بۆئەوەی مەترسییەکانی گیرانی بۆری خوێنیان کەمتر ببێتەوە.
ئەم هەواڵە 10732جار خوێندراوەتەوە |