English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خاوەن پشکەکان لە ئاسایشی سلێمانی دژی شاسوار عەبدولواحید سکاڵا تۆمار دەکەن
2019-05-22 [10:13 AM]

ZNA- ھەولێر


خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاریی (چاڤیلاند)، لە دژی شاسوار عەبدولواحید، خۆپیشاندانێک ئەنجام دەدەن و دواتر لە ئاسایشی سلێمانی سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن.

 

کاوە عوسمان، یەکێک لە خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاریی (چاڤیلاند) ڕایگەیاند، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی مافی خاوەن پشکەکان و ئاشکراکردنی داھاتی پڕۆژە گەشتیارییەکە، بڕیارمان داوە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩، لەبەردەم دەرگای سەرەکیی پڕۆژەکەدا خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەین.

 

ڕوونیشی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی خۆپیشاندانەکەیان، گەڕاندنەوەی مافی خاوەن پشکەکانە، چونکە ”چیتر قەبووڵ ناکەین، شاسوار عەبدولواحید و ئیدارەی چاڤیلاند زوڵم و ستەم لە خاوەن پشکەکان بکەن، بێگومان بەھاوکاریی پارێزەرەکەمان مۆڵەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانمان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەرگرتووە و بەشێوەیەکی مەدەنی داوای گەڕانەوەی مافەکانمان دەکەین“. 

 

باسیشی لەوە کرد کە پاش ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەیان، لە ڕێگەی پارێزەری خاوەن پشکەکانەوە، سکاڵای یاسایی لە دژی شاسوار عەبدولواحید، لە ئاسایشی سلێمانی تۆمار دەکرێت، چونکە ”پارەی ١٠ هەزار خاوەن پشکی خواردووە و دەبێ پارەکانمان بداتەوە“.

 

ماوەی حەوت ساڵە پڕۆژەی گەشتیاریی (چاڤیلاند) لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە درووست کراوە و زیاتر لە ١٠ ھەزار ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستانیش پارەکانیان بە ناوی کڕینی پشکەوە خستووەتە پڕۆژەکەوە، بەڵام پارەیەکی یەکجار کەمیان وەک قازانج پێ دراوە و خاوەن پشکەکان بەردەوام گلەیی ئەوە دەکەن کە شاسوار عەبدولواحید مافە داراییەکانیان دەخوات، لە کاتێکدا زیاتر لە ٣٠ ملیار دیناریان لەنێو پڕۆژەکەدا ھەیە.





ئەم هەواڵە 4015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad