ZNA - هه‌ولێر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی له‌به‌ر ده‌سته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یه حكومه‌تی سوریا به چه‌كی كیمیاوی هێرش ده‌كات، له‌وانه ئه‌و هێرشه‌ی دوێنی به‌گازی كلۆر له باكری رۆژئاوای وڵاته‌كه ئه‌نجام درا، هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بسمهلمێنرێت ئه‌وا واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌په‌له و گونجاو وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
وته‌بێژی وهزیراتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مورگان ئۆرتاگۆس له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، به‌داخه‌وه، تاكو ئێستا به‌ڵگه‌مان له‌به‌ر ده‌سته ره‌نگه رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ستی به‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی كردوه، له‌وانه ئه‌و هێرشه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 19 ئایار له باكوری رۆژئاوای سوریا ئه‌نجام درا.
وتیشی، تاكو ئێستا له‌مباره‌یه‌وه زانیاری كۆده‌كه‌ینه‌وه وبه‌ڵام به‌رده‌وام هۆشدارییهكهمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌گه‌ر بێت‌و رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیاوی به‌كار بهێنێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به په‌له‌و گونجاو وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
وتیشی، ئه‌و هێرشه به‌شێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌هێزه‌ی هێزه‌كانی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامی ده‌دات و ئاگربه‌ست پێشێل ده‌كات كه ملیۆنه‌ها كه‌س له ناوچه‌ی ئه‌دلیب ده‌پارێزێت.
له به‌یاننامه‌كه هاتووه، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێی هاوڵاتیان له باكوری رۆژئاوای سوریا ده‌بێت كۆتایی پێ بێت، ئه‌مه‌ریكاش به‌رده‌وام هۆشداری خۆی دووبارهدهكاته كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ له ئه‌یلولی 2018 رایگه‌یاند، هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر ناوچه‌كانی ئاگربه‌ست له ئیدلب، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی ئاستی توندوتیژه‌كانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
رۆیته‌رز
ئەم هەواڵە 5836جار خوێندراوەتەوە |