English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوکولاتە کێشە تەندروستییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە
2019-05-22 [09:35 AM]

هەولێر _ ZNA



 

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەکان خواردنی شوکولاتە بەشێوەی رێکخراو مەترسییە تەندروستییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

گۆڤاری (American Heart Journal)ی ئەمەریکی تایبەت بە دڵ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە سودەکانی شوکولاتە دەکات بۆ چالاککردن و پاراستنی دڵ لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

شارەزایانی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ ئاشکرایدەکەن خواردنی ٢٨ گرام لە شوکولاتە لە هەفتەیەکدا بە ڕێژەی لە %١٨ دڵ لە گەورەبوون دەپارێزێت.

پزیشکانی دڵ ڕایدەگەیەنن، پەیوەندی لەنێوان خواردنی شوکولاتە بەشێوەی رێکخراو لەگەڵ کەمبوونەوەی گیرانی بۆریی خوێن دەبێت لە دڵدا، گیرانی بۆری خوێن هۆکارە بۆ ناڕێکی لێدانی دڵ و ڕوودانی جەڵتە.

شارەزایان ئاماژە بە خواردنی کاکاو دەکەن لە %٧٠ی لە شوکولاتە پێکهاتووە و ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە پارستنی دڵ، لە پێکهاتەی کاکاودا دژە ئۆکسان هەیە لەگەڵ بڕێکی زۆر لە مەگنیسیۆم، یارمەتیدەرن لە چالاکبوونی سوڕی خوێن و کەمکردنەوەی هەوکردن، سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و خوێن بە باشی دەگەیەنێت بە ئەندامەکانی لەش.





ئەم هەواڵە 2743جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad