English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە توێژینەوەیەکی نوێدا مەترسییەکی خواردنی خوێ ئاشکراکرا
2019-05-22 [11:41 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زاناکانی زانکۆی میونیخ بۆ تەکنەلۆژیا لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرایانکردووە، کە زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی خوێ و خۆراکی سوێر، یاریدەی دەرکەوتنی هەستیاری جەستەیی نەرێنیی دەدات.

ماڵپەڕی مێدیکاڵ ئیکسپرێس ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی نوێ کردووە، کە تیایدا زاناکان دەڵێن خواردنی خوێ ئەگەریی هەیە کەسەکان توشی نەخۆشیی هەوکردنی پێست (نەخۆشییەکی هەستیاریی پێستە) بکات و بە زیادبوونی بڕی خوێ لە خۆراکی ڕۆژانەدا بە شێوەیەکی ڕاستەوانە ئەگەریی توشبوونیان بەم نەخۆشییە زیادەکات.

توێژەران جەختیان لەسەر کلۆریدی سۆدیۆم "خوێی چێشت" کردووە، کە چۆن وا لە خانەکانی "TH2" دەدات لە بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر لە پڕۆتیناتی جۆری "IL-4" و "IL-3" کە بەرپرسە لە دروستکردنی نەخۆشیی هەوکردنی پێست.

زاناکان ئاماژەیان بەوەشکردووە کە واباشە زیادەڕۆیی نەکرێت لە خواردنی خوێ و بڕێ خواردنی سوێر کەمبکرێتەوە بە تایبەت خواردنی خێرا.





ئەم هەواڵە 7069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad