English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاوژینی کاسیاس تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بووە 
2019-05-22 [11:51 AM]

ZNA- ھەولێر 



دوای چەند ھەفتەیەک لە تووشبونی ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریال مەدرید بە جەڵتەی دڵ، ئەمجارە ھاوژینەکەی تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بووە . 

ئەمڕۆ سارا کاربۆنیرۆ ھاوژینی کاسیاس رایگەیاند : لە چەند رۆژی رابردوو نەشتەرگەرییەکەم ئەنجامداوە بۆ دەرھێنانی گرێیەک لە ھێلکەدانم . 

کاربۆنیرۆ گووتوویەتی : چەند رۆژێک لەمەوبەر پشکنێکی گشتیم ئەنجامدا و دەرکەوت گرێیەک لە ھێلکەدانم ھەیە و پێویستی بە نەشتەرگەری ھەبوو بۆ ئەوەی لایببەم . 

ھەروەھا کاربۆنیرۆ راشیگەیاند : خۆشبەختانە لەکاتێکی زوو زانیمان گرێیەکە (شێرپەنجەیە) و ئێستا پێویستە بۆ ماوەی چەند مانگێک چارەسەری وەربگرم بۆ ئەوەی زاڵبم بەسەر ئەم نەخۆشییە . 

جێگەی باسە چەند ھەفتەیەکە لەمەوبەر ئیکەر کاسیاس ھاوژینی سارا و گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەھۆی جەڵتەی دڵەوە گوازرایەوە نەخۆشخانە و ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی بە یەکجاری واز لە یاریکردن بھێنێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2587جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad