English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دی خیا شەیتانە سوورەکان ناچار بەبڕیارێک دەکات 
2019-05-22 [01:50 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ناچار دەبێت لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەست بەرداری گۆڵپارێز داڤید دی خیا بێت، چونکە ناوبراو ئامادە نییە بۆندەکەی نوێبکاتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەییان دەربڕیووە لە بەرامبەر ٦٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی گرێبەست لەگەڵ داڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەی مانشستەر یونایتد مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دی خیا رەتیکردووتەوە بۆندەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان نوێبکاتەوە و ئەگەر ئەم ھاوینەش مانشستەر یونایتد دی خیا نەفرۆشێت ئەوا ھاوینی ٢٠٢٠ دی خیا دەتوانێت بە گرێبەستی سەربەست  روو لەھەر یانەیەک بکات کە ئارەزووی لێ دەکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە ھەفتانە بڕی ٣٥٠ ھەزار جونەیھی ئیستەرلینی وەک مووچە بە دی خیا بدەن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad