English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە دوازده‌ فەرمانی گرتنی ھەبووە
2019-05-22 [02:27 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە دوانزە فەرمانی گرتنی ھەیەو لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراوە .

لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەێنێت ، کەھێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر تۆمەتبارێکی ھەڵاتوو دەستپێکردوو دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانرا ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ ی ٥ ی ٢٠١٩  تۆمەتبار دەستگیربکرێت کە چەندین فەرمانی گرتنی ھەبووە بەپێی ماددەکانی ٤٥٢ ، ٤٥٣ ، ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عیراقی بە جۆرێک کە :
شەش فەرمانی گرتنی ھەبووە لە شاری ھەولێر و قەزای شەقڵاوە .
پێنج فەرمانی گرتنی ھەبووە لە چەند بنکەیەک لەشاری سلێمانی .
یەک فەرمانی گرتنی ھەبووە لە قەزای کۆیە .

راشیدەگەیەنن ، کە تۆمەتبار ( ڕ ، ن ، ف ) کە لەئێستادا بەفەرمانی  دادوەر ڕاگیراوە ھەستاوە بەفێڵکرد لەھاوڵاتیان و بەفێڵ پارەی لەژمارەیەک ھاوڵاتی سەندووەو ھەڵاتووە.

پۆلیس داوا لەھاوڵاتیان دەکات ھەرکەسێک سکاڵای ھەیە لە سەر تۆمەتبار دەتوانێت سکاڵاکەی لەنزیکترین بنکە لەشوێنی نیشتەجێبونیەوە تۆمار بکات.





ئەم هەواڵە 3808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad