English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەوت کرێکاری ئێرانی لەبەر دۆخی خراپی ئابووری کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێنا
2019-05-22 [03:49 AM]

​ZNA - هەولێر


لە گۆندێکی ئێران ٧ کرێکار بەهۆی بێکاریەوە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا و سەبارەت بە زۆر بوونی ئەم دیاردەیەش لە ئێران هۆشداری دەدرێت.

ماڵپەڕی پەرلەمانی ئێران لە زاری نوێنەری شاری هریت سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە لە گۆندێکی چەندسەد کەسی ئەو شارە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ٧ کرێکار بە هۆی بێکاریەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بیتوڵڵا عەبدوللایی نوێنەری شارەکە ئاشکرای کردووە کە ئەو کەسانە لەبەر دۆخی خراپی ئابووری و دەستنەکەوتنی کار، باری دەروونیان تێکچووە، کە ئەوەش هۆکار بووە بۆ کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆیان.

ئەو نوێنەرە هاوکات لە زۆربوونی ئەو دیاردەیە لە سەرتاسەری ئێران هۆشداری دەدات.

لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو بەهۆی بەرزووبنەوەی نرخی دۆلار و دابەزینی نرخی تمەن و هەڵاوسانی ئابووری گۆشارەکان لە سەر هاووڵاتیانی ئێران زیادی کردووە.





ئەم هەواڵە 5845جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad