English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هود: پێویستمان به‌ ناوپژی عێراق نییه‌
2019-05-22 [03:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


­ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا جه‌وی هود رایگه‌یاند، "نازانم هێرشه‌ مووشه‌كیه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كێ كرابووه‌ ئامانج، وتیشی، سه‌باره‌ت به‌ ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌مه‌ریكا پێویستی به‌وه‌ نییه‌، عێراق ناوبژی بكات.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا، هود رایگه‌یاند، تاكو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی كرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز رانه‌گه‌یاندوه‌، هه‌روه‌ها نازانین كێ كرابووه‌ ئامانج، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت و پرۆسه‌كانی به‌غدا له‌وێن، وتیشی، له‌ ئێستادا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی عێراق بۆ گه‌یشتن به‌ بكه‌ری ئه‌و كرده‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌‌ كار ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ملاملانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، هود باسی له‌وه‌ كرد، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به‌ ناوبژی عێراق نییه‌، بۆ گه‌یشتین به‌ ئامانجه‌كانمان ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین، ئه‌ویش هێنانی بۆ سه‌ر مێز بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ پێشوازی له‌ هه‌وڵی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی راوێژ بكه‌ین و بیوربۆچوون له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ بگۆڕینه‌وه‌.

رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 19 ئایار شانه‌ی ئه‌مننی رایگه‌یاند، مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا كرا.





ئەم هەواڵە 2587جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad