English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینیدەكرێت ئەمساڵ ئابووری توركیا ٢،٦٥ داكەوێت
لیرەی تورکی
2019-05-22 [04:22 AM]

​ZNA - هەولێر


پێشبینیدەكرێت ئابووری توركیا لەمساڵدا روو لە داكەوتنی زیاتر بكات بەبەراورد بە سالی رابردوو.

بەگوێرەی رێكخراوی ھەماھەنگی ئابووری و پەرەپێدان ، ئەمسال ئابووری توركیا بەرێژەی سەدا ٢ پۆینت ٦ داكەوتن تۆماردەكات و ئەگەر گورزی نوێ لە دڵنیایی ئابووری نەدرێت، ئەوە لە نیوەی ئەمسالدا ئابوورییەكەی گەشە دەکاتەوە و بە گرنگی دەبینێت كە دلنیایی بەكاربەر و كۆمپانیا و وەبەرھێنەرە نێوخۆیی و بیانییەكان بەدەستبھێندرێتەوە ، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بازار ببوژێننەوە.

قەیرانی دراوی تورکیا لە ماوەی ساڵی رابردوودا بووە ھۆكارێك كە لیرەی توركی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی نزیكەی سەدا ٣٠ بەھاكەی لەدەستبدات و تا ئێستاش لە داكەوتن بەردەوامە ، ئەوەش دەستبەجێ ئابووری  ولاتەكەی داڕماندووە.





ئەم هەواڵە 8113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad