English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پـۆلیسی ئەڵمانیا هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر ئەندامانی گروپـێکی سه‌ر به‌ سه‌در ده‌ست پێكرد
2019-05-22 [04:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پـۆلیسی هەرێمی ڕاین- وێستفالیای ئەڵمانیا ئاشكرای كرد، به‌ تۆمه‌تی قاچاخچێتی مرۆڤ و بازرگانی چه‌ك و ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌، هێزەکانیان لە چەند شارێکی وڵاتەکە هەڵمەتێکی پشکنینیان بۆ سه‌ر ماڵ و شوێنی ئەندامانی گروپـێکی عێراقی ناسراو بە ئه‌لسه‌لام 313 لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در ئه‌نجام داوه‌.

وتەبێژی پـۆلیسی شاری ئیسن رایگه‌یاند، هەڵمەتەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شارەکەیان و 10 شاری دیکە ئەنجامدراوە و سەدان لە ئەندامانی هێزەکانی پـۆلیس و ئاسایش تیایدا بەشداریان کردبوو.

گوتیشی ئەم گروپە تۆمەتبارکراون بە قاچاغچێتی مرۆڤ و بازرگانی بە چەک و ماددە هۆشبەرەکان و دروستکردنی ناسنامەی ساختە.

به‌رپرسانی پـۆلیس دەڵێن ئامانج لە پشکنینەکان کۆکردنەوەی بەڵگە بووە، وە هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنیان پێ نەبووە.

ئەم گروپە کە بە لایەنگری موقتەدا سەدر، ڕێبەری شیعەی عێراقی ناسراون، جگە لە ئەڵمانیا لە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا ئەندامیان هەیە.





ئەم هەواڵە 10270جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad