English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواردنانەی پێویستە ئافرەتانی دوگیان بیخۆن
2019-05-23 [07:34 AM]

هەولێر _ ZNA



ئافرەتانی دوگیان لە ماوەی سکپڕیاندا پێویستە زیاتر ئاگاداری تەندروستی خۆیان و کۆرپەکانیان بن، لەو ماوەیەدا هەر خۆراکێک کە دەیخۆن کاریگەری لەسەر منداڵەکانیان دەبێت، بۆیە دەبێت خۆراکەکانیان لەگەڵ تەمەنی گەشەی منداڵەکانیان بگونجێنن بۆ ئەوەی منداڵەکەیان تەندروست بێت:
 

١- لە سەرەتای دووگیان بوندا پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەڵەمەندن بە فۆلک ئەسید کە یارمەتی گەشەی منداڵەکە دەدات، هەروەها خواردنی سەوزەواتەکان یارمەتی دڵ تێکەڵ هاتنی بەیانیان دەدات، هەروەها ئەو خواردنانەی کە مەگنسیۆمیان تێدایە وەکو سەوزە، برۆکلی، هێلکە.
 

٢- هەفتەی ٤-١٢: لە دوای تێپەرینی ٦ هەفتەی دوگیانی دڵی دەست دەکات بە لێدان، لەم کاتەدا پێویستە ئەو خواردنانە کە بخۆیت ڤیتامین سی تێدایە وەکو گوشراوی پرتەقاڵ، هەروەها ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە مادەی ئاسن: گۆشت، خواردنی دەریایی، هێلکە، سپیاییەکان.

دواتر مێشکی خێراتر لە هەر بەشێکی جەستە دەست دەکات بە گەشەکردن، بۆیە پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا ٣ وەکو:0 ماسی دەریا، ماسی سەردین.
 

٣- هەفتەی ١٣-٢٨: لەم قۆناغەدا تەواوی جەستەی منداڵەکە بە شێوەیەکی خێرا گەشە دەکات.

بۆ چاو: گێزەر، پەتاتەی شیرین، سپێناغ، ماسی سەردین، ماسی دەریا.

بۆ گەشەی ئێسک: شیر، ماست، پەنیر، ماسی سەردین، پاقلە.

بۆ کالسیۆم: گۆشتی سوور، گوێچکە ماسی، چەرەسات، پاقلەمەنی، شیر و ماست.

٤- هەفتەی ٢٩-٤٠: ڤیتامین کەی یارمەتی مەینی خوێن دەدات وەکو: سپێناغ، سەوزە، برۆکلی، کەلەرم، سلق.

بۆ بەهێزی ئێسک: شیر، پەنیر، ئەڤۆکادۆ، مۆز، چەرەسات، هێلکە.

دوای لەدایک بوونی منداڵەکە گرنگە بەهەمان شێوە گرنگی بە تەندروستی خۆت بدەیت بە تایبەت ئەگەر شیری خۆت بدەیت بە منداڵەکەت، پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەبێتە هۆی زۆربوونی شیر لەوانە گێزەر، پەتاتەی شیرین، چەرەسات، بادەم.
وە گرنگە کە رۆژانە ٣٠٠-٤٠٠ کالۆری بخۆیت و هەرگیز بە برسێتی نەمێنیتەوە.





ئەم هەواڵە 11602جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad