English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وێنه‌....وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبران
2019-05-23 [08:26 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان راگەیاند، ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبرد، كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووبوو.

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و تیمێكی هه‌نده‌سه‌ی زێره‌ڤانیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبردرا، كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووبوو.

ئاماژە بەوش کراوە، ته‌قه‌مه‌نیه‌‌كان بریتی بوون له‌ هه‌زاران گولـله‌  هاوەنی 81 ملم كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی داعش دا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ وه‌ك هاوكاری درابوون به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئێستا دوای پشكنینی هه‌موو ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ ده‌ركه‌وت كۆن بوونه‌و به‌ كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌ماون و مانه‌وه‌یان له‌ كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا مه‌ترسیداره‌و پێویسته‌ له‌‌ناوببردرێن.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕاشیگەیاند به‌ ئاگاداری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و له‌ رێگه‌ی تیمێكی هه‌نده‌سی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیه‌وه‌  به‌شێك له‌و‌ ته‌قه‌مه‌نیه‌ به‌سه‌رچووانه‌ی له‌ناوبردن و له‌ كاتێكی تردا ئه‌وانه‌ی ماون، كه‌ ژماره‌یه‌ك ته‌قه‌مه‌نی دیكه و چه‌كی كۆن و له‌كاركه‌وتوون و‌ له‌ شه‌ڕی داعشدا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ شوێنی تایبه‌ت و به‌ شێوازی زانستی له‌ناو ده‌بردرێن.

لیوا حوسێن بلانی فەرماندەی هەندەسەی سه‌ربازیی هێزه‌كانی زێرەڤانی  رایده‌گه‌ێنێت،  ژمارەیەک گولـله‌ هاوەنی به‌سه‌رچوومان له‌ناوبردن كه‌ لە مەشجەبەکانی هێزی پێشمەرگە هەڵگیرابوون و بە هاتنی وەرزی گەرما مەترسی تەقینیان هەبوو، دوای ئەوەی کە فەرمانمان بۆ هات لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە و بەرەزامەندی فەرماندەی زێرەڤانی و دوای سەیرکردنیان له‌لایه‌ن هاوپەیمانان و دڵنیابوون لەوەی کە ئەو هاوکاریانە بە کەڵکی بەکارهێنان نه‌ماون و لەسەر رەزامەندی ئەوان‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت لە وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی فەرماندەیی هەندەسەی زێرەڤانیەوە له‌ناوبران.

111

1

 





ئەم هەواڵە 4393جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad