English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو هەڵانەی لە کاتی رۆژو شکاندندا دەیانکەی
2019-05-23 [12:04 PM]

هەولێر _ ZNA



رۆژەکانی رەمەزان رەنگە بە ئاسانی تێنەپەڕن بەهۆی برسێتی تینوێتی زۆرەوە، لە هەمان کاتدا وادەکات بتوانیت خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت و سیسستمی خۆراکیش رێک دەکاتەوە، بەڵام لە کاتی رۆژوشکاندن کۆمەڵێک هەڵە ئەنجام ئەدرێن، کە زیانی بۆ کەسەکە دەبێت، بۆیە باشتر وایە لەو هەڵانە دووربکەویتەوە:
 

١- زۆر خواردنەوەی ئاو: دەستبەجێ لە کاتی رۆژوشکاندن زۆر خواردنەوەی ئاو زیانی هەیە، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر گەدەت خاڵی بووە، گەر بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە رەنگە توشی ئازاری گەدە بیت.

٢- زۆر خواردنی نان: بە هەمان شێوە زیانی هەیە کاتێک بە درێژایی رۆژ برسیت بووە، بۆیە پێویستە بە هێواشی و لەسەرخۆ نان بخۆیت.
 

٣- خواردنی شەکر وا دەکات بە درێژایی رۆژ هەست بە برسێتی و تینوێتی زۆرتر بکەیت، هەروەها وا دەکات بە خێرایی کێشی جەستەت زیاد بکات.

٤- ئەو کاتەی رۆژوو دەشکێنیت دووربکەوە لە خواردنی چەوری و کاربۆهیدراتەکان، سەرەتا زەڵاتە یان سوپێک بخۆ، دواتر ئەو خۆراکانە بخۆ کە پرۆتینی تێدایە پاشان ئەتوانیت کاربۆهیدراتەکان یان ئەو خۆراکانە بخۆیت کە چەوری تێدایە.

٥- خەوتن دوای رۆژوو شکاندن زیانێکی زۆری هەیە بۆ جەستە، بەهیچ شێوەیەک راستەوخۆ دوای نان خواردن مەخەوە، هەوڵ بدە بۆ چەند خولەکێک پیاسە بکەیت بۆ ئەوەی خواردنەکەت ئاسانتر هەزم ببێت .





ئەم هەواڵە 7273جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad