English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی خامنەیی: لەسەرتاوە متمانەم بەجێ‌بەجێ کردنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەبووە
2019-05-23 [11:38 AM]

ZNA - هەولێر


رێبەری ئێران رایگەیاند، لەسەرەتاوە متمانەی بەجێبەجێ کردنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەبووە و بۆ ئەوەش بەردەوام هۆشداری داوەتە سەرۆک کۆماری ئێران.

عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران، رەخنە لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەگرێت و دەڵیت مەرجەکانی ئەویان لەبەرچاو نەگرتووە  کە ئەوکاتە بەردەوام هۆشداری داوەتە حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.

خامنەیی دەشڵێت ئەو لەسەرەتاوە بڕوای بە جێبەجێ‌کردنی رێککەوتنامەی ئەتۆمی وڵاتانی ٥ کو یەک نەبووە کە لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران رێککەوتن.

ساڵێک بەسەر کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران تێپەڕ دەبێت و ئێرانیش به‌ نیازه‌ هەمان کار بکات، بە گوتەی بەرپرسانی ئەو کاتی ئەمەریکاش، ئەگەر رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەبوایە، ئەگەر هەبوو جەنگ لە نێوان ئەمەریکا و ئێران هەڵبگیرسێت.





ئەم هەواڵە 5860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad