English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... بڕی بەرھەمی ھاوردە بۆ مانگی حوزەیران دیاری کرا
2019-05-23 [02:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قائیمقامیەتی سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە بڕیارێکی حکومەتی عێراق دەکەن لەبارەی قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی "مریشکی بەستوو ، ماسی ، ھێلکەی مریشک" کە ئامانجی لێ بایەخدانی زیاترە بەبەروبومی ناوخۆیی ، قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت پێویستە ھاوشێوەی بەغداد ئەو بڕیارە لە ھەرێمی کوردستانیش جێبەجێبکرێت.

بە ئامانجی ڕێگریکردن لەبەرزبونەوەی نرخ و راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان بەروبومی ھاوردەو ناوخۆیدا لە پارێزگای سلێمانی ، ھاوردەکردنی بەروبومی دەرەکی بۆ مانگی حوزەیران"٦" بەپێی پێداویستی بازاڕ دیارکراو جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بۆ ئەوەی رێگری لەبەرزبونەوەی نرخ بکرێت لە ھاوردەکردنی بەروبومی دەرەکی ھاوسەنگی رەچاو دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩.٥.٢٣ لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ "لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری لە پارێزگای سلێمانی" کۆبووەوە.

قائیقمانی سلێمانی رایگەیاند بڕیاری قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی "مریشکی بەستوو ، ماسی ، ھێلکەی مریشک" لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڕیارێکی دروستەو پێویستە ئەو بڕیارەش لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت کە ئامانج لێی بایەخدانی زیاترە بە بەرھەمی ناوخۆیی ، لە کۆبوونەوەکەشدا پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا تا ئەو کاتەی ئەو بڕارە لە ھەرێم جێبەجێ دەکرێت پێداچونەوە بەبڕی ئەو خواردن و پێداویستیانەدا بکرێت کە لە دەرەوەی ھەرێم ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت و بڕی بەرھەمی ھاوردەش بۆ مانگی"٦" حوزەیران دیاری کرا.

رزگار حمد خدرجێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند: بڕیاردراوە ئەو بەرھەمانەی کە لە دەرەوەی ھەرێم ھاوردە دەکرێت بەرەچاوگرتنی پێداویستی بازاڕ و ئاستی بەرھەمی ناوخۆی رێکبخرێت و تەنیا بڕی پێویستی بەرھەمی ھاوردە رێگەی پێ بدرێت.

جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەشکرد: بڕی ئەو بەروبومانەی بۆ مانگی"٦" حوزەیران  رێگە بەھاوردەکردنیان دەدرێت بریتی یە لە "٧٥٠" تۆن مریشکی بەستوو  ١٢٠٠ تۆن ھێلکەی خواردن  و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ٨٠٠ تۆن گۆشتی ماسی لەگەڵ ھاوردەکردنی ٥ ھەزار سەر ئاژەڵی زیندوو .





ئەم هەواڵە 2317جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad