English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆیتەرز: سوپای ئەمەریکا داوای هه‌زاران سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوه‌
2019-05-23 [02:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیتەرز ئاشكرای كرد، لە پاش زیادبوونی گرژیـیەکان لەگەڵ ئێراندا، دوو به‌رپر‌سی ئەمەریکی گوتوویانە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا تاووتوێی داوایەکی سوپای وڵاتەکەی دەکات بۆ ناردنی پێنج هەزار سەربازی دیکە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاژانسەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕاپـۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و نووسیویەتی هەردوو به‌رپرسه‌کە نەیانویستووە ناویان ئاشكرای بكرێت، گوتوشیانە داواکە لەلایەن فەرماندەیەتی ناوەندی سوپای ئەمەریکاوە کراوە، ئەوەی بەرپـرسە لە ئەرکە سه‌ربازییه‌كانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام هێشتا ڕوون نیـیە ئایە وەزارەتی بەرگری داواکە پەسەند دەکات یان نا.

یه‌كێك له‌م به‌رپرسانه‌ گوتویەتی ئەو سەربازانەی داواکراون، لە بنەڕەتدا بۆ ئەرکی بەرگریـیە.

رۆیته‌رز باسی له‌وه‌ كردوه‌، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئامادە نەبووە هیچ لەم بارەیەوە ڕابگەیەنێت. دەڵێت ڕێبێکا ڕێبێرک گوتەبێژێکی وەزارەتەکە گوتویەتی" وەک ڕێبازێک کە لە مێژەوە پەیڕەوی دەکەین، باسی هیچ پـلان و داواکاریـیەکی سوپا ناکەین.

فه‌رمانده‌ی سوپای ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهان بەردەوام داوای سەرباز و چەک و ئامێری لەشکری زیاتر لە وەزارەتی بەرگری دەکەن، هەندێک جار داواکانیان ڕەتدەکرێنەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 2149جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad