English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تێرێزا مای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت
2019-05-23 [02:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی ئاندری لیدسۆم، وه‌زیری به‌رپرسی ئاڤام كاماراس باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا شه‌وی رابردوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت، فشارێكی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران تێرێزا مای بۆیه‌ ره‌نگه‌ سبه‌ی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌.

پرۆسه‌ی دەرچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا "برێكسیت" كه‌ بووه‌ته‌ قه‌یران، گوشاری سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای زیادكردووه‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌.

لیدسۆم بووه‌ سیی و شه‌شەمین به‌رپرسی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی تێرێزا مای كه‌ ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

تێرێزا مای له‌ میانی دوو ساڵی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، له‌وانه‌؛ دوو وه‌زیری برێكسیت، وه‌زیرێكی ده‌ره‌وه‌، وه‌زیرێكی كار، جێگرێكی سه‌رۆكوه‌زیران و دوو وه‌زیری به‌رگریی. هۆكاری زۆرینه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و بڕیاره‌ جیاوازانه‌ی تێرێزا مای كه‌ له‌ سیاسه‌تی برێكسیتدا ده‌ریده‌كردن.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵ و لێكدانه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یاندنی به‌ریتانیادا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، به‌ هۆی زیادبوونی گوشاره‌كانه‌وه‌ ره‌نگه‌ سبه‌ی تێرێزا مای ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 5977جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad