English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دژ بە ئێران بەکار دێت
سەرۆکی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد/ ئەرشیڤ
2019-05-23 [05:55 AM]

​ZNA - هەولێر


لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە ئەمریكا بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار، بۆ لێدانی ئێران بەكاردێنێت.

كەریم مەحمەداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمریكا ھێزی زیاتری رەوانەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار كردووە و بەنیازە بیكاتە فڕۆكەخانەیەكی سەربازی، بۆ ئەوەی لە كاتی ھەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئێران، بەكاری بێنێت.

لە چەند رۆژی رابردووشدا، ھێزەكانی ئەمریكا، چەند بنەكەیەكی نوێی سەربازییان لە ناوچەكانی رۆژئاوای ئەنبار دامەزراندووە، ئەمەش لەكاتێكدایە، عێراق، بەكارھێنانی خاكەكەی بۆ ھێرشكردنە سەر ئێران رەتدەكاتەوە.





ئەم هەواڵە 3817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad