English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ لیبوردن دەردەكات بۆ ئەو سەربازانەی تاوانبارن بەكوشتنی هاووڵاتیانی عێراقی
2019-05-25 [08:21 AM]

ZNA – هەولێر


ئەو سەربازە ئەمەریكیانەی كە بەكوشتنی هاوڵاتیانی عێراقی تاوانبارن و سزا دراون، بڕیارە سەرۆكایەتی ئەمەریكا لێبوردنیان بۆ دەربكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، هۆکار بۆ دەرکردنی لێبوردن بۆ هەندێک لەو سەربازانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ماوەیەکی زۆر جەنگاون و وا ڕاهێنانیان پێکردون کە ببنە جەنگاوەری ئازا، بەڵام هەندێک جار بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە جەنگاون.

ناوی ئەو سەرباز و کەسانە ئاشکرا نەکراون، بەڵام ژمارەیەک لەو سەربازانەی ئەمریکا، لە عێراق و ئەفغانستان جەنگاون و لە لایەن دادگاکانی ئەمریکاوە تاوانبارکراون.

چاوەڕوانیش دەکرێت بەر لە دەرکردنی لێبوردنەکەی، سەرۆکایەتی ترەمپ چاوی بە دۆسیە تاوانکارییەکانی ئەو سەربازانە بکەوێت کە لەسەر تاوانەکانیان زیندانیکراون.

هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردۆتەوە، ترەمپ داوای لە وەزارەتی دادی وڵاتەکەی کردووە، دۆسیەی ئەو کەسانەی ڕادەستبکات، کە تاوانبارن بە تاوانی جەنگ و چاوەڕوانیش دەکرێت ٢٧ی ئەم مانگە لێبوردنەکەیان بۆ دەربکات، چونکە ئەو ڕۆژە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کوژراوەکانی ئەمریکا لە جەنگەکانی ئەو وڵاتە.

هەروەها ژمارەیەک لەو كەسانە تاوانبارن بە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئەفغانستان و شێواندنی تەرمی کوژراوەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان.

بە گوێرەی ڕۆژنامەکە لیستی ئەو کەسانەی بڕیارە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە لێبوردنی سەرۆکایەتییان بۆ دەربچێت ژمارەیەک لە ئەندامە ئەمنییەکانی کۆمپانیای سکیورتی "بلاک ۆتەر"ی سەربازی دەگرێتەوە بە تایبەت ناوی "نیکۆلاس سەلاتین" هاتووە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی ١٤ هاوڵاتی مەدەنی عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٧  لە بەغدا.

 





ئەم هەواڵە 6112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad