English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ده‌توانین به‌هۆی چه‌كە شاراوه‌كانمان كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نقوم بكەین
2019-05-25 [08:58 AM]

ZNA – هەولێر


راوێژكارێكی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ لە ئەمەریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێران په‌نا بۆ مووشه‌ك و چه‌كه‌ شاراوه‌كانی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و تێكشكێنه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو نقوم بكات".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25/ئایار، جه‌نه‌راڵ مورته‌زا قوربانی، بە ئاژانسی هه‌واڵی میزانی ئێرانی راگەیاند "ئێران ده‌توانێت به‌هۆی مووشه‌ك و چه‌كی شاراوه‌ كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە ئاوه‌كانی كه‌نداو نقوم بكات".

راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران دەشڵێت: "ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه‌ دوو كه‌شتی جه‌نگی بنێرێته‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و گێلێتییه‌ بكه‌ن، به‌ كه‌شتی و فڕۆكه‌ و سه‌رنشین و ستافه‌كانیانه‌وه‌ له‌ قوڵایی ده‌ریادا نقومیان ده‌كه‌ین و چه‌كه‌ شاره‌وه‌كانمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كارده‌هێنین".

ئەو گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا له‌ مووشه‌كه‌ زیره‌كه‌كانمان نیگه‌رانه‌ كه‌ له‌ توانایدایه‌ فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانیان بپێكن، ناشتوانن به‌ جه‌نگ بمانترسێنن چونكه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ی هه‌موو بارودۆخێكین.

قوربانی جەختیشی لەوە كردەوە، ئه‌گه‌ر رێگه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێرانیش بگرن، هیچ واتایه‌ك بۆ ئارامی و ئاسایشی گه‌رووی هورمز نامێنێته‌وه‌".

a





ئەم هەواڵە 5812جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad