English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك خواردنه‌وه‌ی كهولیدا گیرا و له‌ناوده‌برێت
2019-05-25 [11:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ده‌ڵێت، له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا رێگه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاشكرای مادده‌ كهولییه‌كان گیراوه‌ و فرۆشتنیشی سنوردار ده‌كرێت، له‌ دوو هه‌فته‌ رابردوشدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆردا گیراوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بۆ رێزگرتن له‌ مانگی رەمەزانی پیرۆز و رۆژووانان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌و مانگه‌ دروستكردوه‌ كه‌ رێگری له‌ فرۆشتن و به‌ ئاشكرا خواردنه‌وه‌ی كهول ده‌كات و له‌ كاتی هه‌بونیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت.

وتیشی؛ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بەهەماهەنگی لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، توانیومانە تارادەیەكی زۆر باش ڕێگری لە خواردنه‌وه‌ی كهول به‌ ئاشكرا و له‌سه‌ر شه‌قام و  شوێنه‌گشتیه‌كان هه‌ر كه‌س و شوێنێك سەرپێچی كردبێت روبەروی لێپرسینه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ كرد؛ به‌شێك له‌ رۆژووانان سه‌ردانی شوێنه‌گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان له‌وشوێنه‌ی لێی دانیشتوون به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه‌ ناكرێت له‌م مانگه‌دا هه‌ستیان بریندار بكرێت و خه‌ڵكانێك هه‌بن له‌‌به‌رچاویانه‌وه‌ خواردنه‌وه‌ كهولیییه‌كان بخۆنه‌وه‌ و ببنه‌ مایه‌ی بێزاركردنیان.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ لیژنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان لە چەند رۆژی رابردودا دەستیان بەسەر بڕێك خواردنەوه‌ مه‌ستییه هه‌مه‌جۆره‌‌كاندا گرتووە، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی خواردنه‌وه‌كان له‌ناوده‌برێن، خاوه‌نی ئه‌و دوكانانه‌شی سه‌رپێچیان كردوه روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.‌

 





ئەم هەواڵە 3973جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad