English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شۆرشی گولان دەروازیەك بۆ ئایندەیەكی گەش
2019-05-25 [09:18 AM]

نووسینی: مەیادە نەجاڕ


كاتێك كە ئەمرۆ یادی شۆرشی گولانی پێشكەوتوخواز  بەرابەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین كە شۆرشی گوڵانی پێشكەوتووخواز  ئەو شۆرشەبوو بە چرای روناكی بۆ رۆژێكی  نوێ لەمێژووی خەباتی گەلەكەماندا، ئەو شۆرشەبوو ئەمرۆی بەرهەم هێنا، یەكەمین كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەمی شۆرشی گولانی پێشكەوتوخواز  بوو.
شۆرشی گولانی پێشكەوتوخواز دوای كەمتر لە سالێك لەدوای پیلانگێری شومی جەزائیر لەدایكبوو، ئەو پیلانگێرییە هەرێمی و نیودەوڵەتیەی كە هەردوو بلۆكی رۆژهەلات و رۆژئاوای  دژ شۆرشی ئەیلولی مەزن كۆكردەوە ، بۆیە دەبێت ئەو راستیە بزانین كە شۆرشی گولانی پێشكەوتوخواز ئەو وەلامە بەهێزەبوو كە جیهانی لەرزاند، ئەو نامەیەبوو كە گەلی كوردستان بەجیهانی راگەیاند كە هەرگیز كورد چۆك دانات و هەمیشە لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام دەبێت، بیگومان راپەرینی ئازاری 1991 و دروستبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكێكە لەدەستكەوتە گرنگەكانی شۆرشی گولانی پێشكەتووخواز.
لەكۆتایدا هەزاران سلاو لەگیانی پاكی سەرجەم  شەهیدانی ڕێگەی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان سەروەری شەهیدان باوكی رۆحیمان سەرۆك بارزانی و كاكە ئیدریسی هەمیشە لەیاد.





ئەم هەواڵە 2818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad