English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی عێراق: گەماڕۆكانی ئەمەریكا بەسوود نابێت و پشتیوانی ئێران دەكەین
2019-05-26 [07:41 AM]

ZNA- هەولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌ باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران خسته‌ڕوو .

محه‌مه‌د حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ جەواد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی ئێران، باسی رێككه‌وتنی زیاتری نێوان عێراق و ئێران له‌ رووی بازرگانی و درووستكردنی شاری پیشه‌سازی هاوبه‌ش كراوه‌ ، هەروەها  دووپاتی كردەوە له‌ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌ رێگه‌ی هێلی ئاسنینه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به سەپاندنی‌ گه‌مارۆ و سزا ئابوورییه‌كانی ئەمەریكاش به‌سه‌ر تاراندا ، حه‌كیم روونی كرده‌وه‌، ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ به‌ سوود نابن و زیانیان هه‌یه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، گوتیشی، دژی رێكار و سزاكانی ئه‌مه‌ریكان و  پشتگیری و پشتیوانی ئێران ده‌كه‌ین.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ده‌یانه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ هه‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتننامه‌ و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌مه‌ریكاشی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد، كه‌ پێشێلی رێككه‌وتنه‌كانی كردووه‌.

 





ئەم هەواڵە 9013جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad