English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێلەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت
2019-05-26 [09:53 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕاگرتنی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26/5/2019، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕوونکردنەوەیەکی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "وەکوو ساڵانی ڕابردوو بە ھەماھەنگیی نێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیار دراوە بە ڕاگرتنی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ڕۆژانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتیەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، ئەمەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گزی".

باس لەوەش کراوە، ڕاگرتنی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەی 12ی ئامادەیی لە شەشی بەیانی تاکوو ھەشت و نیوی بەیانی دەبێت، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەو بڕیارە ئاگادار کراونەتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، بەپێی خشتەی تاقیکردنەوەکان کە لە 26/5/2019 تا 16/6/2019 دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا 7 رۆژ تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، کۆی ماوەی ڕاگرتنی کاتەکانی ئینتەرنێت دەگاتە 17 سەعات و 30 دەقیقە.

 





ئەم هەواڵە 4555جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad