English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەندین زەوی کشتووکاڵی لە سنووری پارێزگای کەرکووک سوتێنران
2019-05-26 [10:26 AM]

ZNA- ھەولێر


شەوی رابردوو 25/05/2019، لە چەند رووداوێکی جیادا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، بەهۆی ئاگر بەردانە دەغڵ و دانی جووتیاران و تەقینەوەی چەند بۆمبێکی چێنراو، دەغڵ و دانێکی زۆر سووتان و چەند هاووڵاتییەک و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا.  

شەوی ڕابردوو، ئاگر لە بەشێک لە زەوییە کشتووکاڵییەکانی ناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە کەوتەوە، هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان لە رێگەی چوونیان بۆ کووژاندنەوەی ئاگرەکە، بۆمبێکی چێنراویان پێدا تەقییەوە و سێ کەس گیانیان لە دەستدا و دووانی  دیکەش برینداربوون، سەدان دۆنم دەغڵ و دانیش سووتان.

لە لایەکی دیکەوە و لە رووداوێکی هاوشێوەدا، لەسنووری گوندە کاکەییەکانی سنووری داقووق، ئاگر لە دەغڵو و دانی هاووڵاتیانی تورکمان بەردرا، دوای چوونی هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەکانی سنوورەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی کاکەیی کە پیشەی پۆلیس بووە گیانی لەدەستدا و چوار پۆلیسی دیکەش برینداربوون.

هەرلەسنووری داقووق ئێوارەی دوێنێ دەغڵوودانی جووتیارێکی کورد لە گووندی شۆراوی نزیک حەفتەغار سووتێنراو زیانێکی زۆری پێگەیشت.

تاکو ئێستا تەنها رێکخراوی داعش بەرپرسیارەتی خۆی لەو رووداوانە دەربڕیووە کە ماوەی چەند هەفتەیەکە یەخەی جووتیارانی کوردی گرتووە.





ئەم هەواڵە 1936جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad