English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانشستەر یونایتد لە گرێبەستی دی لێخت کشایەوە 
2019-05-26 [11:47 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕیاریدا لە گرێبەستی یاریزان ماتیاس دی لێخت بەرگریکاری یانەی ئەیاکس ئەمستەردانی ھۆڵەندی بکشێتەوە . 

یانەی مانشستەر یونایتد پێشتر ھەوڵیدەدا لە بەرامبەر ٨٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ دی لێخت مۆربکات ، بەڵام بەرپرسانی یانەکە بڕیاریاندا لە گرێبەستەکە بکشێنەوە . 

لەمبارەیەوە تۆڕی سکای سپۆڕت رایگەیاندووە ، بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتد قەناعەتی تەواویان بۆ دروست بووە کە ئەم یاریزانە دەچێتە یانەی بەرشەلۆنە لەبەر ئەمە لە گرێبەستەکە کشانەوە . 

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ زۆربەی وردەکارییەکانی گرێبەستی دی لێخت پێکھاتووە تەنھا مووچەی یاریزانەکە ماوە دیاری بکرێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad