English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌کۆماری ئێران داوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆم دەکات
حەسەن رۆحانی سەرۆک‌کۆماری ئێران
2019-05-26 [01:42 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆک کۆماری ئێران داوا دەکات پرسی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی و دۆسییەی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگای ریفراندۆمەوە یەکلایی بکرێتەوە.

حەسەن رۆحانی بە ئەماژە کردن بەوەی پێشتریش داوای کردووە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران ریفراندۆمێک بەڕێوە بجێت وتی ریفراندۆم لە هەر قۆناغێکدا دەتوانێ کێشەکان چارەسەر بکات و مادەی 59ی دەستوور کە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆم بۆ پرسە چارەنووسسازەکان دەکات مادەیەکە بۆ دەرچوون لە تەنگەژەکان.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرای کرد کە لە ساڵی 2004 دا داوای لە رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران کردووە چارەنووسی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران بە ریفراندۆمێک یەکلایی بکرێتەوە و ئایەتوڵلا خامەنەییش ئەم پێشنیارەی پێ باش بووە و قەبووڵی کردووە بەڵام سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمەکە هێچی نەگوتووە.

 





ئەم هەواڵە 2731جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad