English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ : رێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران بە دوور نازانین
2019-05-27 [09:06 AM]

ZNA- هەولێر


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەردانەكەی بۆ ژاپۆن لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، رێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران بە دوور نازانێت.

له‌ کۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، دۆناڵد ترەمپ له‌ باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران رایگه‌یاند: "تاران ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا رێكبكه‌وێت و ئه‌گه‌رێكی زۆریشه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بكرێت".

ئاشكراشی كرد، ئیداره‌كه‌ی ده‌یه‌وێت سیاسه‌ته‌كانی ئێران بگۆڕێت، نه‌ك رژێمی ئه‌و وڵاته‌.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی گاردیان، شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، مانگی داهاتوو سەردانی ئێران دەکات و دەیەوێت نێوەندگیریی لە نێوان واشنتن و تاراندا بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، كه‌ بەرپرسانی ئێران دانوستانیان لەگەڵ ئەمەریکا رەت کردووەتەوە و دەڵێن تاران چۆک بۆ داواکانی ئەمەریکا نادات.

 





ئەم هەواڵە 5845جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad