English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو كورد دەبنە پەرلەمانتاری یەكێتی ئەوروپا
2019-05-27 [02:09 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوو ژنە پەرلەمانتاری کورد بەناوەکانی (ئەڤین ئینجیر) لەسەر لیستی سۆسیال دیموکراتی سوید و (ئویزلەم ئالەڤ دەمیرەل) سەرۆکی لیستی پارت چەپی ئەڵمانیا توانیان لە ھەڵبژاردنەکاندا دەنگی پێویست بەدەست بھێنن و بە فەرمی لە چوارچێوەی دوو پارتی سویدی و ئەڵمانیدا بچنە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا.

لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا کە لە ٢٣ تا ٢٦ ئەم مانگە لە ٢٨ وڵاتی ئەوروپی بەڕێوەچوو لەنێوان پێنج کاندیدی کوردی پارچەکانی کوردستان لەھەریەک لە ئەڵمانیاو سوید دوو کچی کورد بوونە براوەی ناو لیستەکانیان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا.

ئەڤین ئینجیر چالاکوان و سیاسەتوانی کورد لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید خۆی کاندید کرد بوو، لەکۆی ٢٠ کورسی کە بەر وڵاتەکەی توانی بکەوێتە ریزی پێشەوەی کاندیدە براوەکان و کورسییەک بەدەستبێنێت.

لەم بارەیەوە، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دلاوەر ئاژگەیی لە یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند: ئێمە پیرۆزبایی و پاڵپشتی لەو دوو ژنە پەرلەمانتارە دەکەین، بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی ئەورووپا .





ئەم هەواڵە 2665جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad